ئەم خواردنانە جێگرەوەی ڤیاگران

زۆرن ئەو كەسانەی بۆ ئەوەی توانایەكی بەهێزی سێكسیان هەبێت حەبی ڤیاگرا بەكاردەهێنن، بەڵام چەند خۆراكێك هەن دەتوانن شوێنی ئەو دەرمانە بگرنەوە.

پسپۆڕانی خۆراكی ئاماژە بە بونی چەند خۆراكێك دەكەن كە كاریگەریان وەك حەبی ڤیاگیرایە و توانای سێكسی بەهێز دەكەن، ڕەنگە بەشێكیشیان لەو حەبە كاریگەریان زیاتر بێت، هەروەها ئەو خۆراكانە سروشتین و هیچ كاریگەرییەكی لاوەكیان نییە.

دیارترین خۆراكەكان بریتین لە:

1- جەرجیر: یەكێكە لە سەوزە دەوڵەمەندەكان بە ڤیتامین و ماددەی دژە ئۆكسید و خوێ كانزاییەكان كە دەبنە هۆی بەهێزكردنی توانای سێكسی.

2- ئاڤەكادۆ: ئەو جۆرە میوەیە توانای سێكسی بەهێز دەكات، هەروەها سودی بۆ دڵ و سوڕی خوێن هەیە و ڕێژەی كۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت.

3- هەنگوین: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و چەندین ماددەی خۆراكی بەسود، هەروەها ماددەی دژە ئۆكسید و خوێ كانزاییەكان ئامانەش دەبنە هۆی بەهێزكردنی توانای سێكسی.

4- خواردنە دەریاییەكان: ماسی و خۆراكە دەریاییەكانی دیكە بەهۆی دەوڵەمەندیان بە ڤیتامین و ترشە چەوری ئۆمیگا سێ، هەروەها ماددەكانی زینك و فسفۆڕ دەبنە هۆی بەهێزكردنی توانای سێكسی.

5- نەستەلە: جۆرە ماددەیەكی تێدایە كە هەستی دڵخۆشی دەبەخشێت و حەزی سێكس زیاد دەكات بە تایبەت بۆ ڕەگەزی مێ.

6- بادەم: بەهۆی خوێ كانزاییەكانی پێكهاتەكەی هەروەها زینك و سیلینیۆم و ڤیتامینی (E)، كە سودیان بۆ توانایی سێكسی هەیە.

7- هەنجیر: كەمەڵێكی زۆر ماددەی ڕیشاڵی تێدایە كە پاڵ بەخوێنەوە دەنێت بۆ ئەندامی زاوزێی هەردوو ڕەگەز و دەیوروژێنێت.
8- مۆز: بەهۆی ماددەكانی پێكهاتەكانی دەبێتە هۆی بەهێزكردنی توانای سێكسی مرۆڤ.



PM:03:13:06/12/2016