بەڕێوەبەرەکانی پەروەردەی هەڵەبجە کۆبوونەوە و بڕیاریاندا تا هەفتەی ئایندە بایکۆت بەردەوام بێت.
هۆشمه‌ند فارس، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی میریسوری بنه‌ڕه‌تی‌و ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بە ماڵپەڕی خەندانی ڕاگەیاندووە "به‌كۆی ده‌نگی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا بڕیاردرا بایكۆت به‌رده‌وام بێت، كه نزیكه‌ی 70 به‌ڕێوه‌به‌ر ئاماده‌بون."
ناوبراو ڕاشیگەیاندووە کە کۆبوونەوەی دیکە دەکەن بۆ ڕاگەیاندنی هەڵوێستی دیکە بەڵام تا هەفتەی داهاتوو بایکۆت بەدەردەوام دەبێت
سەبارەت بەو پارەیەی حكومەت دیاریکردووە وەک هاوکاری بیداتە مامۆستایان دەڵێت " ئه‌گه‌ر حكومه‌ت دڵنیایه به به‌رده‌وامی مانگانه ده‌یدات به‌مامۆستا بۆچی نایخاته سه‌ر موچه‌و وه‌كو هاوكاری ده‌یدات"