خۆپیشانی مامۆستایانی ناڕزای لە سلێمانی و کەلار و دەربەندیخان دەستیپێکردەوە
ئەمڕۆ ١٢/١٠ بۆ جارێکی تر مامۆستایانی ناڕازی لەبەردەم پەرورەدەی رۆژئاوا لە سلێمانی دەستیان بە خۆپیشان کردەوە، هاوکات لە کەلارو دەربەندیخانیش خۆپیشاندانە.
وا بڕیارە مامۆستایان خۆپیشاندانەکەیان بەرنە بەردەم نووسینگەی پەرلەمانی عێراق لە گەڕەکی ئاشتی و داوای پشتگری کردن لە یاداشتەکەی پێشوویان دەکەن کە ئاراستەی پەرلەمانی عێراق و حکومەتیان کرد، هاوکات داوای جێبەجێکردنی یاسای بوودجە بکەن، بە تایبەتی ئەو بڕگانەی پەیوەستە بە شایستە داراییەکان و مووچەی مووچەخۆرانی سلێمانییەوە.
هەر ئەمڕۆ لە کەلارو دەربەندیخانیش هاوشێوەی سلێمانی لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەکانیان دەستیان بە خۆپشاندان و گردبوونەوە کرد.
خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی ماوەی دوو مانگە لە ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین بەردەوامن لە خۆپیشاندان و بایکۆتکردنی دەوام، بەلآم ماوەی هەفتەیەکە لەهەندێ ناوەندی خوێندن دەستکراوەتەوە بەدەوام.
AM:10:09:10/12/2016