لێدوانی جیاواز لەسەر كوژرانی ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق

ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانتارێك لەسەر لیستی هێزە عێراقیەكان لە پەرلەمانی عێراق لە شاری زیقارلە لایەن چەند چەكدارێكەوە كوژرا.

 تەلەفزیۆنی رەسمی( العراقیە)ی زمانحاڵی حكومەتی عێراق بڵاویكردوەتەوە لە كاتی گەرانەوەیدا بۆ شاری بەسرە پەرلەمانتار عەبدول عەزیم عەبدول فتاح منصور عەجمان لەلایەن چەكدارانی نەناسراوە كراوەتە لە شاری زیقاركراوەتە ئامانج و تیرۆركراوە.

تەلەفزیۆ‌ونەكە ئەوەشی بڵاو كردوەتەوە" ئەو پەرلەمانتارە لە ئۆتۆمبێلەكەیدا بووە دوای ئەوەی هێرشی كراوەتە سەر یەكێك لە پاسەوانەكانی كوژراوە و یەكێكی تریشیان برینداربوە."

پەرلەمانتار عەبدول عەزیم عەجمان تەمەنی 48 ساڵەو هەڵگری برونامەی بەكالیۆریۆس بووە لەزمانی عەرەبیدا و ئەندامی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی ئەنجومەنی نوێنەران بووەو پەرلەمنتارێكی سوننە یەو لەبەرەی هێزە عێراقیەكان بووە.

لەلایەكی ترەوە پۆلیسی عێراقی ئەوەی رەتكردوەتەوە كە ئەو پەرلەمانتارە تیرۆركرابێت بەڵكو بەهۆی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.

جێگەی ئاماژەیە ئەو پەرلەمانتارە لە هەڵبژاردنی رابردودا لەسەر لیستی حیزبی ئیسلامی عێراقی خۆی كاندید كردبوو بەڵام بەهۆی پابەند نەبونی بەبریارەكانی حیزبەكەوە دوورخرایەوە زیاترلە 13 هەزار دەنگی هێناوە لە پارێزگای بەسرەی باشوری عێراق.



PM:03:53:10/12/2016