بەرپرسێکی باڵای پارتی پێیوایە یەکێتی دەتوانێت بەبێ گۆڕان بارودۆخی هەرێم و حوکمڕانی لە کوردستاندا ئاسایی بکاتەوە.
عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە باسنویوزی راگەیاند" ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی كوردستان، به‌شێكی زۆری په‌یوه‌ندی به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر گۆڕان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كان نه‌كات، ئه‌وا یه‌كێتی ده‌توانێت ئه‌م دۆخه ئاسایی بكاته‌وه".
ئەو لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئەو پرسە رووندەکاتەوەو دەڵێت" یه‌كێتی به ڕێكه‌ووتنی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، ده‌توانێت دۆخه‌كه ئاسایی بكاته‌وه، چونكه ئه‌م دوو لایه‌نه مێژوویه‌كی دوور‌و درێژیان هه‌یه و ده‌توانن حكوومه‌ت له‌م دۆخه ئاڵۆزه‌دا، ده‌رباز بكه‌ن".
ناوبراو جەخت لەوەش دەکاتەوە پێویسته هه‌موومان پێكه‌وه بتوانن له‌ڕێگه‌ی زمانی گفتوگۆوه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكەن، "بێگومان كۆبوونه‌وه‌كه هه‌نگاوێكی باشه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، بۆیه ئومێدی ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌و كۆبوونه‌ویه ده‌روازه‌یه‌كی گرنگ بكاته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان".
بڕیارە دوو شەممە وەفدێکی باڵای پارتی بەسەرۆکایەتی فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی سەردانی سلێمانی بکات و بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ گۆڕان و یەکێتی و بزووتنەوەی ئیسلامی کۆببێتەوە.