تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رایی پۆلی شه‌ش ئه‌نجام نادرێت
بەوتەی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌زموونه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێدەچیچت ئه‌مساڵیش وه‌ك ساڵی ڕابردوو خوێندكارانی پۆلی شه‌شه‌می بنه‌ڕه‌تی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رایی هه‌ڵسه‌نگاندن ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی ئه‌زموونه‌كانی هه‌رێمی كوردستان "كه‌ریم له‌تیف" رایگه‌یاند "ساڵی ڕابردوو تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رایی بۆ خوێندكارانی پۆلی شه‌شه‌می بنه‌ڕه‌تی ئه‌نجام نه‌درا، پێده‌چێت ئه‌مساڵیش به هه‌مان شێوه ئه‌نجام نه‌درێت".
وتیشی "ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی خوێندكارانی پۆلی شه‌شه‌م ده‌كرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ره‌وشه ناله‌باره‌ی تووشی په‌روه‌رده هاتووه و ده‌وام نه‌كردنی به‌شێكی زۆری قوتابخانه‌كان له پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌كانی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان، ئه‌گه‌ر ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه ئه‌نجامیش بدرێت، هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ ناكرێت".
PM:03:11:27/12/2016