خانمە هونەرمەندێکی کورد واز لە کاری هونەری دەهێنێت


لانە زەنگەنە خانمە گۆرانیبێژی لاوی کورد کە لە ماوەی ڕابردوودا گۆرانییەکی بە ناوی چۆپیەکە و بڵاوکردەوە دەڵێت بە نیازە واز لە کاری هونەری بهێنێت.
لانە زەنگەنە بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە "هەست دەكەم من و جەماوەرەكەم لە كوردستان گونجان لە نێوانماندا نییە، ماوەیەكی دیكە دەوەستم و ئەگەر بارودۆخەكە بەمشێوەیەی ئێستا بێت، واز لە كاری هونەری دەهێنم".
لانە زەنگەنە ڕاشیگەیاندووە لەگەڵ چەند گۆرانیبێژێكی بەناوبانگی عەرەبی گۆرانییەكی بۆ كوردستان تۆمار كردووە بە زمانی كوردی و عەرەبی، كە كەریم عێراقی كاری بۆ كردووەو لە دوبەی وێنەی گیراوە. بەڵام وەك خۆی دەڵێ "لەبەر چەند هۆكارێك رایانگرتووە".



PM:05:01:27/12/2016