وێنە...نەجوا كەرەم بەم كارە دەچێتە ڕیزی ئوم كەلسوم و عەبدولحەلیم و فەیروز و سەباح

ئەستێرەی ناسراوی لوبنانی نەجوا كەرەم ئاهەنگێكی گەورە لەسەر ستەیجی هۆڵی ئۆڵۆمپیای پاریس ئەنجام دەدات.

نەجوا كەرەم خولێكی نوێی ئاهەنگەكانی هۆڵی ئۆلۆمپیا لە پاریس دەكاتەوە و كەسانێكی زۆر ئامادەی ئاهەنگەكەی دەبن و ئەو ئەستێرەیە چەندین بەرهەمی كۆن و نوێی خۆی پێشكەش دەكات.

هۆڵی ئۆڵۆمپیای پاریس تەنها ئەو هونەرمەندانە دەتوانن گۆرانی تێدا بڵێن كە لە ئاستێكی هونەری بەرزدان و خاوەنی ناوبانگێكی زۆرن، ئەو هونەرمەندە عەرەبانەش كە تائێستا لەسەر ستەیجی ئۆڵۆمپیای پاریس گۆرانیان وتووە بریتین لە ئوم كەلسوم، عەبدولحەلیم حافز، فەیروز، سەباح، وەردە جەزائیری، ماجدە رومی و كازم ساهیر.



PM:03:28:15/01/2017