بە فەرمی وەزارەتی دارایی بڕیاری دابەشکردنی موچەی دا

وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر خەرجكردنی مووچەی كارمەندانی گرێبەست، دوای ئەوەی یاسای بودجەی 2017، چووەتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە، ئەم بڕیارە فەرمانبەرانی پارێزگای کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمیش دەگرێتەوە.

عەلی تەمیمی پارێزگاری بەغدا ڕایگەیاندووە هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست نەبوونی پارەی یەدەگ بووە بەهۆی زۆری كورتهێنان لە بودجەی ساڵی ڕابردوودا، بەڵام لەگەڵ جێبەجێ‌ كردنی یاسایی بودجەی ئەمساڵدا بڕیارداوە مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەستیش خەرج بكرێت.

هەروەها وتووشییەتی ، وەزارەتی دارایی ڕەزامەندی دەربڕیووە لەسەر خەرجكردنی مووچەی كارمەندانی گرێبەست، دوای ئەوەی یاسای بودجەی 2017، چووەتە بواری جێبەجێ‌ كردنەوە.



PM:09:33:17/01/2017