بێژەرێکی دیاری کەی ئێن ئێن وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاودەکاتەوە

زریان عەلی محەمەد، بێژەری دیاری هەواڵەکانی کەناڵیKNN، وێنەیەکی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردووەتەوە وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت خۆشەویستییەکی زۆریان بۆ یەکتر هەیە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، زریان عەلی محەمەد، وێنەیەکی خێزانی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردووەتەوە، زریان لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٠ەوە یەکێکە لە بێژەرە دیارەکانی کەناڵی کەی ئێن ئێن، هاوسەرەکەشی لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٢ە.

زریان یەکێکە لەو بێژەرانەی کەناڵی کەی ئێن ئێن کە لە فەیسبووک زۆر چالاکە و بەردەوام بۆچوونی خۆی لەسەر دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو.



PM:08:47:12/02/2017