"ئازاد جوندیانی لەسەرۆکایەتی هەرێم کاردەکات"

ئەندامی دەستلەکارکێشاوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ئازاد جوندیانی دوای رۆژێک لە وازهێنانی لە یەکێتی، رووداو ئاشکرا دەکات "لەمەودوا لە سەرۆکایەتی هەرێم کار دەکات".

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی رووداو، "ئازاد جوندیانی لەسەر ئاستی باڵای پارتی داوای لێكراوە كاربكات، ئەگەری زۆرە كەیسی سەربەخۆیی و گشتپرسی لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان وەربگرێت، بەوپێیەی پەیوەندی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەهۆی بنەماڵەكەیان هەموو كات باش بووە". 

هەڵگورد جوندیانی لەبارەی پەیوەندیكردنی براكەی بە پارتییەوە بە رووداوی راگەیاندووە "كاك ئازاد لە خەباتی سیاسی دانابڕێت هەروەكو خۆی لە روونكردنەوەكەدا باسی كردووە، ئەو و هەموو خانەوادە و خزمانی ئێمە ئازادن چ رێچكەیەكی سیاسی و حیزبی هەڵدەبژێرن، باوكمان لە دامەزرێنەرانی پارتییە، بەڵام تاوەكو ئێستا هیچ بڕیارێك نەدراوە لەسەر شێوازی ئیشكردنی".



AM:11:35:13/02/2017