پارەی هاتوچۆی مامۆستایان دابەش دەكرێت
پەروەردەی هەولێر داوا لە مامۆستایانی ئەو دەڤەرە دەكات ناسنامەی باری شارستانی رەوانە بكەن تا پارەی هاتوچۆیان بەسەردا دابەش بكرێت.
له راگه‌یەندراوێكدا به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر، داوا له‌سه‌رجه‌م بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکانی دەورووبەری ھەولێر، دەشتی ھەولێر، خەبات، مەخمور، كۆیه، شەقڵاوە، سۆران، ڕواندز، چۆمان و مێرگەسۆر ده‌كات، له زووترین كاتدا ناسنامه‌ی باری شارستانی مامۆستایان ره‌وانه بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی پارەی ھاتوچۆی مامۆستایان كه مانگانه له لایه‌ن رێكخراوی ( GIZ) ی ئه‌ڵمانی دابینده‌كرێت.
له راگه‌یەندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، دواکات بۆ ھێنانی ناسنامەکان ڕۆژی دووشەممە رێكه‌وتی 27ی شوباته.
رێكخراوی ( GIZ) ی ئه‌ڵمانی، له رێگای وه‌زارتی په‌روه‌رده بڕیاریداوه مانگانه بڕه پاره‌یه‌ك به‌ناوی پاره‌ی هاتوچۆ بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایان دابین بكات، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه 30 كلیۆمه‌تر له قوتابخانه‌كانیان دوورن 75 هه‌زار و ئه‌وانه‌شی 50 كلیۆمه‌تر دوورن 100 هه‌زار دیناریان پێبدرێت.
PM:02:37:23/02/2017