حکومەتی هەرێم رۆژێکی بە فەرمی کردە پشوو

حكومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی هەڵگیرساندنی راپەڕینە مەزنەکەی خەڵکی کوردستان کردە پشوی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمدا.

سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە رادیۆی نەوای راگەیاندووە" رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو بەرواری 5-3-2017 بە بۆنەی یادی راپەڕینەوە لەسەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشوی فەرمی دەبێت".

رۆژی ٥ ئازاری ساڵی ١٩٩١ خەڵکی رانیە بەرووی دامودەزگا سەرکوتکەرەکانی حیزبی بەعسدا راپەڕین و دواتر ئەو راپەڕینە سەرجەم شارەکانی باشووری کوردستانی گرتەوەو تێکڕای دامودەزگا سەرکوتکارەکانی رژێمی پێشووی عێراق و سووپاکەی لەشارەکانی باشووری کوردستان وەدەرنران.



PM:02:29:28/02/2017