پەروەدەی سلێمانی رۆژێك پشووی راگەیاند

بە بڕیاری بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەدەی سلێمانی لەسنوری ئەو پارێزگایەدا پشووی فەڕمی وەرزی یەكەم تەنها یەك ڕۆژ دەبێت.

بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەدەی سلێمانی لەئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنێت، ئاگاداری سەرجەم پەروەردەی قەزاكان و قوتابخانە و خوێندنگاكان دەكەین كە پشوی فەرمی تەنها 5- 3یە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن، لە 9-3-2017 تاكو 19-3-2017 دەبێت تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم ئەنجام بدرێن‌و هیچ پشوویەك نایگرێتەوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەدەی سلێمانی ئەوەشی خستۆتەڕوو، تاقیكردنەوەكان بەشێوەی ئاسایی خۆی بەردەوام دەبن.



PM:02:39:01/03/2017