پەرلەمانتارێک داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی لە سێ مانگی رابردوودا دەستدەکەوێت و ئاشکرای دەکات و رایدەگەیەنێت " ئه‌و بڕه پاره داهات له سێ مانگدا نادیاره یه‌ک ملیار‌و ٢٦٦ ملیۆن دۆلاره".
عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە پۆستێکدا لە فەیسبووک دەڵێت" به‌پێی ژماره فه‌رمییه‌کانی کۆمپانیای سۆمۆ له به‌نده‌ری جه‌یهان، ته‌نیا له ڕێگای بۆری. له مانگی ١٢ی ٢٠١٦دا ،هه‌رێمی کوردستان ١٧ملیۆن و ٦٥١ هه‌زار به‌رمیی فرۆشتووه. له مانگی ١ی ٢٠١٧دا، هه‌رێمی کوردستان ١٧ ملیۆن و ٦٥١ هه‌زار به‌رمیل فرۆشتووه، که ڕۆژانه ٥٦٩ هه‌زار ٤١٨ به‌رمیله. له مانگی ٢ی ٢٠١٧دا، هه‌رێمی کوردستان ١٥ملیۆن و ٥٩٣ هه‌زار به‌رمیلی فرۆشتووه، که ڕۆژانه ٥٥٦ هه‌زار و ٩١١ به‌رمیله".
ناوبراو کە داتاکانی کۆمپانیای سۆمۆی بڵاوکردۆتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە تێکڕای نرخی برێنت ٥٥ دۆلار بووه‌و هه‌رێمی کوردستان به‌که‌متر له ٩ دۆلار فرۆشتوویه‌تی و دەڵێت، "کۆی داهاتی بۆری له سێ مانگدا ٢ ملیار‌و ٣٤٣ ملیۆن دۆلاره. داهاتی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌کان که ڕۆژانه ٦٥ هه‌زاره، ده‌کاته ٩١ ملیۆن دۆلار و بۆ سێ مانگ ٢٧٣ ملیۆن دۆلار ده‌کات. داهاته‌کانی دیکه‌ی ناوخۆ مانگانه ١٥٠ ملیۆن دۆلاره‌و بۆ سێ مانگ ٤٥٠ ملیۆن دۆلاره".
پەرلەمانتارەکەی گۆڕان دەڵێت " کۆی داهاتی سێ مانگی ڕابردوو، ده‌کاته ٣ ملیار‌و ٦٦ ملیۆن و ٥٦٢ هه‌زار دۆلار.
پاره‌ی پێویست بۆ موچه ٤٥٠ ملیۆن دۆلار، بۆ خه‌رجی حکومه‌ت ١٥٠ ملیۆن دۆلار. کۆی خه‌رجی سێ مانگ یه‌ک ملیار‌و ٨٠٠ ملیۆن دۆلاره".
عەلی حەمەساڵح دەگاتە ئەو ئەنجامەی "ئه‌و بڕه پاره داهات له سێ مانگدا نادیاره یه‌ک ملیار‌و ٢٦٦ ملیۆن دۆلاره".