بەپەلە.. وادەی کۆتایی هاتنی باران و کڕێوە و سەرما ڕاگەیەندرا

کەشناسی سلێمانی وادەی کۆتایی هاتنی باران و کڕێوە و سەرمای ڕاگەیاند و ئاشکراشی کرد ئەمڕۆ ئەگەری بەفربارین هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان و زۆر شوێنی شاری سلێمانی.

دارا حەسەن، بەرێوبەری كەشناسی سلێمانی بە ماڵپەڕی خەڵکی وتووە "بەچەندرۆژێك پێش جەژنی نەورۆز هەرێمی كوردستان كەوتە ژێر نزمە پاڵە پەستۆیەك، كە لە وڵاتی توركیاوە ڕووی لە كوردستان كرد ، كاریگەریەكەی بەجۆرێك بوو ، نەورۆزی لە هاوڵاتیان گۆڕی".

هەروەها بەرێوبەری كەشناسی سلێمانیڕاشیگەیاندووە"ناسەقامگیریی كەش و هەواو نزم بوونەوەی پلەی گەرما تا ئێوارەی سبەینێ‌ 24/3/2017 بەردەوام دەبێت و لە ڕۆژی 25 ی مانگەوە ، كەش و هەوای بەهارە ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە بەهۆی ئەو كەشە ناسەقامگیرەوە، لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم باران بارین بە ڕێژەی جیاواز باری و لەهەندێك ناوچەی شاخاوی وبەرزیش بەفرباری ، بۆ ئەمرۆش هەمان كاریگەری بەردەوام دەبێت و ئەگەری بەفربارین هەیە لەناوچە شاخاوییەكان و زۆر شوێنی شاری سلێمانی.



PM:10:02:23/03/2017