بۆ بڕیاردان لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، لیستە کوردیەکان بێ عەرەب‌و تورکمان لە کەرکوک کۆبوونەوە

كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك بەبێ بەشداری لیستە عەرەبی و تورکمانەکان ده‌ستیپێكرد بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر  بڕیاری‌ هه‌ڵكردنی‌ ئاڵای‌ كوردستان له‌ سه‌ر ده‌مه‌زراوه‌كانی‌ پارێزگا‌.

به‌پێی‌ پرۆژه‌ بڕیاری‌ هه‌ڵكردنی‌ ئاڵای‌ كوردستان له‌ كه‌ركوك كه‌ له‌لایه‌ن پارێزگاری‌ شاره‌كه‌وه‌ ئاراسته‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكه‌ كراوه،‌ ئاڵای‌ كوردستان له‌ ته‌نیشتنی‌ ئاڵای‌ عێراق له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كانی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك هه‌ڵده‌كرێت و پرۆژەکە پێویستی بە  ده‌نگی‌ 21 ئه‌ندامە.

ئەو کۆبوونەوەیە لەکەشوهەوایەکی پڕ بارگرژی نێوان لیستە کوردیەکان لەگەڵ لیستە عەرەبی و تورکمانییەکاندایەو ئەو دوو لیستە بایکۆتی کۆبوونەوەکەیان کردووە، هاوکات لەسەر ئاستی عێراقیش ئەم هەنگاوەی ئەنجومەنی پارێزگا لەلایەن زۆرێک لە لایەنە عێراقییەکانەوە رەتدەکرێتەوە.



AM:10:35:28/03/2017