لایەنە تورکمانییەکان لەدژی ئاڵای کوردستان دەستیان بەخۆپیشاندان کرد

لایەنگرانی بەرەی تورکمانی و لایەنە تورکمانییەکانی تر لە کەرکوک خۆپیشاندانێکیان دژی بڕیاری هەڵکردنی ئاڵای  ئەنجومەنی پارێزگا سازکرد.

ئەمرۆ تورکمانەکانی کەرکوک کە زۆرترینیان لایەنگرانی بەرەی تورکمانین لەسەر رێگای بەغدا لەنزیک باڵەخانەی پارێزگای کەرکوک خۆپیشاندانێکیان ئەنجامداووە بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگا بە ناشەرعی و نادەستوری ناوزەد دەکەن.

دوێنێ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆبووەوە و تیایدا بە زۆرینەی دەنگ هەڵکردنی ئاڵای کوردستانی لەسەر باڵەخانەی دامودەزگاکانی کەرکوک پەسەند کرد، هەردوو کوتلەی عەرەبی و بەرەی تورکمانی بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد.



AM:11:19:29/03/2017