ڤیدیۆ.. پەنابەرێکی سووری لە یۆنان لەبەرچاوی پۆلسی خۆی دەسووتێنێت

گەنجێکی سووری لە یۆنان بە هۆی بێ ئومێدبوونی لە وەرگرتنی مافی پەنابەری ئاگربەردەداتە جەستەی خۆی.

لە میدیاکانی یۆنان و تۆڕی کۆمەلآیەتی یوتوب وێنەی ڤیدیۆی گەنجێک بلآوکراوەتەوە کە چەند پۆلیسێک و خەڵک چواردەوریان داوەو لە پڕی ئاگر بەردەداتە خۆی.

بەپێی زانیاریەکانی میدیا یۆنانییەکان، ئەو گەنجە خەڵکی سوریایەو لە کەمپێکی پەنابەران بوو لە دورگەی خیوس لەسەر دەریای ئیجە، دوای ئەوە بێ ئومێدبوو لە مافی پەنابەرێتی خۆی سووتاندووە، لە کاتی رووداوەکەدا پۆلیسێک دەیەوێت بیکوژێنێتەوە، بەلآم ئەویش سەرو دەست دەستووتێت.

میدیاکانی یۆنان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە بە رێژەی ٩٠% لە جەستەی ئەو گەنجە سووتاوە. 





PM:03:26:31/03/2017