" لە ئەدلب لە سوریا بە کیماوی ١٠٠ کەس کوژران و ٤٠٠ تر برینداربوون"

چەند سەرچاوەیەکی تەندروستی لە شاری ئەدلبەوە رایگەیاند" لە ئەنجامی بۆردومان شارۆچکەی خان شەیخون بەغازی سارین لە ئەدلب  ١٠٠ کەس کوژراون و ٤٠٠ کەسی دیش برینداربوون".

کەناڵی ئەلعەرەبییەو چەند کەناڵێکی تری جیهانی لە زاری وەزیری تەندروستی حکومەتی ئیتقالی سوریاوە کە سەر بە ئۆپۆزسیۆنە، بڵاویان کردەوە کە بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی بۆردومانی ئەو شارۆچکەیە لەلایەن رژێمی سوریاوە بە چەکی کیمیاوی ٧٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
کەناڵەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەم بۆردومانە نوێیە لە درێژەی ئەو هێرشانەدایە کە دەکرێتە سەر پارێزگای ئەدلب و هاوشێوەی بۆردومانکردنی شاری " غوتەیە" کە چوار ساڵ لەمەوبەر بە کیمیاوی بۆردومان کرا.  

دوای بۆردومانەکە وێنەی قوربانییەکان کە ژمارەیەکی بەرچاویان مناڵن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاوکرانەوە. 




PM:12:42:04/04/2017