هەواڵێكی ناخۆش بۆ پەنابەرانی كورد

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ئاشكرایكرد بەریتانیا هەڵمەتێكی دەستگیركردنی پەنابەرانی كوردی دەستپێكردوە. 

بەپێی راگەیەندراوێكی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی حكومەتی بەریتانیا هەڵمەتێكی دەستگیركردنی پەنابەرانی كورد و عێراقی دەستپێكردوە.

لەو راگەیەندراوەدا هاتوە "زیاتر لە 30 پەنابەر كەزۆربەیان هاوڵاتی هەرێمی كوردستان و عێراقن پەیوەندیان بەفیدراسیۆنەوە كردوە لەهەریەك لەگرتوخانەكانی (كۆلن برۆك وهارمنسورس)ن زیك فرۆكەخانەی هیسرۆ لەندەن بەهۆكارێكی نادیار دەستگیر كراون.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئەوە خراوەتە ڕوو كە "ئەم پەنابەرانە لەچەند رۆژی رابرودا‌و لەكاتی ئیمزای پۆلیسدا دەستبەسەركراون و رەوانەی لەندەن كراون هەروەها زۆربەی ئەو پەنابەرانە ماوەی زیاتر لە 10ساڵ تا 17 ساڵ لەوڵاتی بەریتانیا ژیان بەسەر دەبەن و ژن‌و منداڵیان هەیە".

بەپێی لە بەشێكی ڕاگەیەنراوەكەدا وتەی بەشێك لەو دەستگیركراوانە هاتوە و (م.م) یەكێك لەو پەنابەرانە وتویەتی "ماوەی 15ساڵە لە وڵاتی بەریتانیا ژیان بەسەر دەبەم و خاوەنی ژن‌و دو منداڵم" هەروەها پەنابەر (ب.م) خەڵكی كەركوكە وتویەتی "ماوەی 14ساڵە‌ لە وڵاتی بەریتانیام".

لەدوا بەشی راگەیەندراوەكەشدا هاتوە "ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن لە داهاتویەكی نزیكدا لەسەر هەولەكانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی و دوایین زانیاری ئەو پەنابەرانە ئاگادارتان دەكاتەوە"،


PM:01:14:05/04/2017