ڤیدیۆ.. لە نمایشێكی هونەریدا بە خۆشەویستەكەی شادبووەوە

خاتوونە هونەرمەندێكی نمایشكاری بە ڕەگەز سیبریایی پاش نزیكەی چارەكە سەدەیەك و لە نمایشێكی هونەریدا بە خۆشەویستە كۆنەكەی شاد بووەوە.


خۆشەویستی دوور و درێژی خانمە هونەرمەند لەگەڵ هونەرمەندێكی ئەڵمانی بەناوی ئولای یەكێك بوو لە چیرۆكە بەردەوام و لەبیرنەكراوەكانی ساڵانی حەفتا و هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا.

مارینا ئەبرامۆڤیچ و ئولای پێكەوە كاری هونەریان دەكرد تا لە ساڵی ١٩٨٨دا پەیوەندی نێوانیان تێكچوو و بڕیاریاندا بۆ هەمیشە كۆتایی بە پەیوەندیەكەیان بهێنن.

پاش تێپەڕبوونی نزیكەی چارەكە سەدەیەك و لە ساڵی ٢٠١٠دا ئەبرامۆڤیچ نمایشێكی لە مۆزەخانەیەكی هونەری سەردەمی لە نیویۆرك سازكرد كە نمایشەكە بریتی بوو لە تەماشاكردنی نێو چاوی كەسانی بێگانە.

لەو نمایشەدا نزیكەی ٧٥٠ هەزار كەس بەشداربوون، ئامادەبوان یەك لەدوای یەك و هەریەكەیان بۆ ماوەی یەك خولەك لەسەر كورسییەك بەرامبەر ئەبرامۆڤیچ دادەنیشتن و بە بێدەنگی تەماشای چاوەكانی هونەرمەندەكەیان دەكرد.
نمایشەكە ئاماژەبوو بۆ "دەرخستنی لاوازی ڕۆح لە ئاستی هێزی هەستە ڕاستەقینەكان" و  ڕۆژانە بۆ ماوەی هەشت كاتژمێر هونەرمەندەكە لەسەر كورسییەكە دادەنیشت و بەردەوامبوو لە نمایش.

لەناكاو ئولای خۆشەویستی ڕابردووی بەشداری نمایشەكەی كرد و بە گریان و دەستگرتن بەیەكتر شادبوونەوە و چیرۆكی خۆشەویستیەكان لە چیرۆكی سەدەی ڕابردووەوە بووە چیرۆكی سەدەی نوێ.

ئەبرامۆڤیچ ئێستا تەمەنی ٧٠ ساڵە، زیاتر لە ٤٠ ساڵە كارە هونەریەكانی نمایشدەكات و ناوبانگێكی زۆری لەسەر ئاستی نێودەو



PM:12:40:06/04/2017