عەبدوڵا پەشێو شیعرێک بۆ فەرهاد پیرباڵ دەنوسێت

شاعیری بەناوبانگی کورد، عەبدوڵا پەشێو کە ماوەیەکە هیچ شیعرێکی نوێی بڵاونەکردووەتەوە، لەسەر هێرشکردنە سەر فەرهاد پیرباڵ هاتە دەنگ.

ئەمەش دەقی شیعرەکەی پەشێوە

دە لێی گەڕێن با بڵێ

جنێو بدات…هاوار بكات..سنگ بدڕێ

فەرهاد بە هاوار و جنێو جوانە

دەلێی گەڕێن…بۆ لێی دەدەن؟

نەخاوەنی بیری نەفتە

نە پێش لەشكری بێگانە

دەلێی گەڕێن دەبا بڵێ…

فەرهاد دەمێكە هەر دەڵێ…

كێ زاتی كردووە..

بۆجارێكیش كە ئەودەڵێ

بڵێ…مەڵێ

دەبا بڵێ…دڵی شارم

چیرۆكی ئەتكی قەڵاو …

چیرۆكی ئەتكی میلەت و

چیرۆكی ئەتكی گەلێ…

ئێوە دەڵێن هەموو كپ بن

گوێ قوڵاغ و بێ دەماغبن

تەنها پادشا بۆی هەیە بڵێ

منیش دەڵێم…ئەو هەر دەڵێ

منیش دەڵێم ..هەموو دەڵێین

وڵاتتان..شارتان بۆ پڕ دەكەین لە هەمبەڵێ



PM:01:57:13/04/2017