پاش ئەوەی لە 10 ڕۆژی پێشودا 17 داعشیان دەستگیرکرد پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکوک ئاشکرایدەکات دوو چەکداری دیکەی داعشیان دەستگیرکردوە کە دەستیان هەبووە لە سەربڕینی پێشمەرگە دیلەکان.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "سپی" کەوتوە به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك رایگه‌یاند كه "دوو چه‌كداری داعشیان ده‌ستگیر كردووه كه ده‌ستیان له سه‌ربڕینی پێشمه‌رگه دیله‌كاندا هه‌بووه".
لە ڕاگەیەندراوەکەی به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوكدا هاتووە کە "له‌ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا 17 چه‌كداری شانه‌ی نوستووی داعش ده‌ستگیر كراون كه له‌لایه‌ن دادگای كه‌ركووكه‌وه حوكم دراون".
سەبارەت بەو چەکدارە داعشانەی لە ساڵی ڕابردوودا دەستگیرکراون پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکوک دەڵێت" له ساڵی 2016 دا 121 چەکداری دەستگیرکراوی داعش حوكم دراون".
پۆلیسی قه‌زا و ناحیه‌كانی كه‌ركوك دڵنیایشی داوەتە هاوڵاتیان کە شەو ڕۆژ لە ئەرکەکەیان بەردەوام دەبن بۆ ئارامی و سه‌قامگیری شاری كه‌ركوك.