ڤیدیۆی رابواردنی "وتەبێژەكەی مالیكی" لەگەڵ لەشفرۆشان بڵاوكرایەوە
گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە كە تێیدا یاسین مەجید، وتەبێژی نوری مالیكی سەركردەی حیزبی دەعوە لەگەڵ ژمارەیەك لەشفرۆش خەریكی رابواردنە.
ڤیدیۆكە لە "وشە"شدا بڵاوكراوەتەوە بەروونی وتەبێژەكەی نوری مالیكی دەردەكەوێت كە ئافره‌تێكی له‌شفرۆش له‌سه‌ر ئه‌ژنۆی دانیشتووه و ئه‌میش خه‌ریكی چه‌ره‌ز خواردنه و ژنه له‌شفرۆشه‌كان داوای لێ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ خۆی بیانبات بۆ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و ئه‌ویش خه‌ریكی به‌زم و پێكه‌نینه.
یاسین مه‌جید یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و حزبی ده‌عوه پێشتر گوته‌بێژی فه‌رمی نووری مالیكی بووه له‌و كاته‌ی مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بووه، به كه‌سێكی نزیكی نووری مالیكی داده‌نرێ و دواتر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق بووه له فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا.
PM:02:08:16/04/2017