بەبۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیحه‌وه، وه‌زیری
ناوخۆى عێراق سێ ڕۆژ مۆڵه‌ت ده‌دات به كارمه‌نده مه‌سیحییه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى
و ئەو کارمەندە مەسیحیانەش دەگرێتەوە کە لە هەرێمی کوردستان سەر بە وەزارەتی
ناوخۆن.
قاسم ئه‌عره‌جى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق لە
ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە کە فەرمانی کردووە به پێدانى مۆڵه‌تى سێ ڕۆژ بۆ
كارمه‌ندانى مه‌سیحی سه‌ر به وه‌زاره‌ت.
هەروەها وتیشی، مۆڵه‌ته‌كه بەبۆنەی جەژنی
قیامەی حەزرەتی مەسیحه‌وه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ده‌گرێته‌وه.