حیزبە كوردستانییەكان بە بێ گۆڕان كۆدەبنەوە

بڕیارە سبەینێ سێشەممە حیزبە كوردستانییەكان لەشاری كەركوك كۆببنەوە، بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان بایكۆتی كۆبوونەوەكەی كردوە.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی نزیك لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان  بڕیارە سبەینێ 24ی نیسان كوبونەوەی لێپسراوی حزبە كوردستانییەكان لە شاری كەركوك لەبارەگای ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی بەرێوەبچێت.

بەپێی هەواڵەكە نوێنەری بزوتنەوەی گۆران لەشارەكە بەشداری كوبوونەوەكە ناكات لەبارەی بایكۆتی بزوتنەوەی گۆران لە كۆبونەوەكەدا جەختیكردەوە، لەبەری ئەوەی كوبونەوەكە لە بارەگای پارتی ئەنجام دەدرێت بۆیە بەشداری ناكەن".

بڕیارە لە كوبوونەوەكەدا چەندین بابەتی گرنگ لەسەر شاری كەركوك گفتوگۆی لەسەر بكرێت.



PM:04:53:23/04/2017