ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر کوشتنی ئاژەڵێکی کێوی دەستگیردەکرێت

لە دەربەندیخان سێ ڕاوچی دەستگیرکران کە یەکێکیان ئەفسەرە لە وەزارەتی پێشمەرگە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی ناوخۆ بە "سپی"ڕاگەیاند پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای دەربەندیخان لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی دارستانەوە سێ ڕاوچی دەستگیر کراون کە سەرقاڵی ڕاوکردنی ئاژەڵێکی کێوی بوون.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە یەکێک لەو سێ کەسە ئەفسەرە لە وەزارەتی پێشمەرگە و هەر سێ کەسەکە کە دانیشتوی قەزای دەربەندیخانن و دەستگیرکراون و بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.

ئەو ئاژەڵە کێویەی لەلایەن ئەو سێ کەسەوە ڕاوکراوە دوو بەچکە لەسکیدا بووە، ئەوە لە کاتێکدایە ڕاوکردنی ئاژەڵی کێوی بەیاسا قەدەغە کراوە.



PM:09:53:23/04/2017