پێشکەشکارێکی بەناوبانگی KNN چووە ڕووداو

پێشکەشکاری دیاری کەناڵی کەی ئێن ئێن و بەرپرسی پلاندانانی کەناڵی کەی ئێن ئێن، چووەتە کەناڵی ڕووداو و وەک خۆی دەڵێت "ویستم ئەزمونێکی نوێ تاقی بکەمەوە".

محەمەد شێخ فاتیح، پێشکەشکاری بەناوبانگی پێشووی کەناڵی کەی ئێن ئێن، لەبارەی دەنگۆی چوونی بۆ کەناڵی ڕووداو، بە سپی میدیای ڕاگەیاند "بەڵێ چوومەتە کەناڵی ڕووداو و لە بەشی ئابووری ئەو میدیایە کاردەکەم لە داهاتووشدا بەرنامەی خۆم دەبێت و دەردەکەوم".
سەبارەت بە هۆکاری وازهێنانی لە کەناڵی کەی ئێن ئێن و میدیای گۆڕان ڕایگەیاند "هۆکارێکی دیاریکراو نەبوو بۆ وازهێنانم، من ماوەی ١٠ ساڵە لە کەی ئێن ئێن و میدیای گۆڕان کاردەکەم لەگەڵ هەموو هاوڕێکانم لە کەی ئێن ئێن بەردەوام دۆستایەتیم هەیە، تەنها ویستومە ئەزمونێکی نوێ تاقی بکەمەوە".



PM:01:03:24/04/2017