یەکێتی پێشنیازی دیکە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان ئامادە دەکات

سپی - هەولێر

یەکێتی چەند پێشنیازێک بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان ئامادە دەخات و پارتیش سورە لەسەر ئەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لای گۆڕان نەبێت.

ڕۆژنامەی چاودرێر، کە مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی یەکێتی سەرنوسەرییەتی، بڵاویکردووەتەوە، کە یەکێتی پێشنیازی دیکە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان ئامادە دەکات.

ڕۆژنامەکە نوسیویەتی یەکێتی چەند پێشنیازێکی نوێ لە چەند ڕۆژی ئایندەدا ئامادە دەکات ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە پارتی بە پێشنیازەکانی پێشووی ئەو حزبە بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان ڕازی نەبووە.

هەر لە هەواڵەکەدا کە لە زاری سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسییەوە گوازراوەتەوە ئاشکراکراوە تا ئێستا یەێتی جەختی لەوە کردووەتەوە کە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە لای گۆڕان ببێت و ئەگەر گۆڕانکاریش بکرێت هەر بدرێتەوە بە گۆڕان.

سەبارەت بە بۆچوونی پارتیش ڕۆژنامەکە نوسیویەتی پارتی بە کاراکردنەوەی پەرلەمان ڕازی بووە، بەڵام سەرۆکایەتییەکەی نەدرێتەوە بە بزووتنەوەی گۆڕان.


هاوکات سەعدی ئەحمەد پیرە لە میانی بەرنامەی ڕووداوی ئەمڕۆی ڕووداو ڕایگەیاند "
لە کۆبوونەوەکانماندا لەگەڵ پارتی باسمان لە کاراکردنەوەی پەرلەمان کردووە، هەرچەندە پارتی رەتینەکردووەتەوە پەرلەمان کارا بکرێتەوە، بەڵام جارێ پەلەیان نییە. وەکو یەکێتی پرۆژەمان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان هەیە و موفاجەئەی تێدا دەبێت، بۆ زەمینەسازیش لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆ پێویستە".



AM:10:25:01/05/2017