بە ڤیدیۆ.. ساتی خۆتەقاندنەوەی داعشێک بە هێزێکی کوردیدا
هێزەکانی سوریای دیموکراتی ڤیدیۆیەکیان بلآوکردەوە کە چەکدارێکی داعش لە منبەج لە نزیک بارەگایەکی ئەو هێزانە خۆی دەتەقێنێتەوە.
لە ڤیدیەکەدا کە ٢ ئایار بلآوکراوەتەوە، چەکدارەکە دەردەکەوێت و پڕ چەک و تەقەمەنییەو دەیەوێت دزە بکاتە شوێنێک، هێزەکانی سوریای دیموکراتی تەقەی لێدەکەن و هەڵدێت و دەچێتە نێو چاڵێکەوە و خۆی دەتەقێنێتەوە.
هێزەکانی سوریای دیموکراتی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە تەقینەوەکە هیچ زیانێکی نەبووە.
PM:11:27:03/05/2017