کاتێک سارا مێردەکەی بە ڕووتی بینی لە کاتی خیانەت لێکردنیدا چی کرد؟

سارا باسی ئەو ڕۆژە دەکات کە بە چاوی هاوسەرەکەی خیانەتی لێکرد بەڵام لە بەر خاتری ئایندەی منداڵەکانی چاوپۆشی لێکرد.


ڕۆژنامەی ڕووداو لە زاری کچێکەوە کە فەرمانبەرە و دایکی دوو کچە نوسیویەتی "رۆژی 15/4/2017 هاوژینەكەم من و منداڵەكانی بردە دەرەوە بۆ نانخواردن، كاتێكی خۆشمان بەسەر برد. كاژێر 12ی شەو گەڕاینەوە. بەیانی هەردووكمان دەواممان هەبوو، بۆیە بەئاگاییەوە خەوتم و دڵم لای بەیانی بوو تا زوو خەبەرمان ببێتەوە، بەڵام (ز) گوتی تۆ بخەوە و خەمت نەبێت، مۆبایلەكەم تەوقیت كردووە، بۆیە من و منداڵەكان خەوتین".

سارا چیرۆکی ئەو شەوە دەگێڕێتەوە کە لە تینویەتیدا خەبەری بۆتەوە وو دەڵێت "كاتێك چووم ئاو بخۆمەوە، گوێم لە دەنگێكی نزم بوو، چوومە ژوورەوە دەبینم مێردەكەم بە رووتی مۆبایلەكەی بەدەستەوەیە و لەگەڵ ژنێكی عەرەب بە ڤیدیۆ سێكس دەكات".

سارا ڕوونیشی کردووەتەوە "ئەو كە منی بینی زۆر ترسا و شڵەژا، لەبری ئەوەی تەلەفۆنەكە بپچڕێنێت، دەنگەكەی دا بە دەرەوە و ژنە عەرەبەكە گوێی لە دەنگمان بوو، هاوژینەكەم دەیگوت بڕوا بكە خەتام نییە، هەڕەشەی ئەوەی لێكردووم ئەگەر بەم شێوەیە لەگەڵی نەبم....".

سارا قسەی ژنە عەرەبەکە دەگێڕێتەوە و دەڵێت "لەوكاتەدا گوێم لە قاقای پێكەنینی ژنەكە بوو كە بە عەرەبی دەیگوت (تۆش كەوتیتە داوی ژنەكەت، ترسنۆك مەبە)".

ئەو کچە ڕوونی دەکاتەوە "لەوكاتەدا پێش چاوم رەش بوو، هیچم نەدەبینی، دەستم دایە بەردی قاچ خاوێنكردنەوە و بە هەموو هێزم كێشام بە دەمی هاوژینەكەمدا و دوو ددانی پێشەوەی شكا، دواتر مۆبایلەكەی هاوژینەكەم برد و رۆیشتم بۆ ژووری كچەكان. بینیم دوو كارتی كۆڕەكی 10 دۆلاری بۆ ژنە عەرەبەكە ناردووە. كە سەیری نامەكانی كۆڕەكم كرد، لەوەندەی نەسڕابووەوە 26 كارتی بۆ ناردبوو".

سەبارەت بەوەی بۆ جیانەبووەتەوە "تا بەیانی دانیشتم، بیرم دەكردەوە لێی جیاببمەوە، بەڵام ئایا چی بەسەر كچەكانم دێت، هەروەها ئەگەر لەگەڵی بژیم هەتا مردنم ناتوانم لێی ببوورم و گومانی لێنەكەم".

ئەو دەچێتەوە بۆ ماڵی باوکی لەگەڵ منداڵەکانیدا و چیرۆکەکە بۆ باوکی دەگێڕێتەوە و دەڵێت "باوكم پێیگوتم كچم تۆ مافی خۆتە چ بڕیارێك بدەیت، بەڵام تۆ دوو كچت هەیە، بیر لەوە بكەوە كە ئەگەر لە هاوژینەكەت جیاببیتەوە و كچەكانت گەورە بوون خەڵكی پێیان دەڵێن كچی ئەو پیاوە بوون، بۆیە لەناو خەڵك ناویان باش نابێت. منیش ناچار بێدەنگیم هەڵبژارد و بەناچاری هێشتا لەگەڵی دەژیم".



PM:02:12:09/05/2017