بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە گەریلاکانی پەکەکە لە چەند ناوچەیەکی سلێمانی بازگەیان داناوەو باج و سەرانە لەخەڵک وەردەگرن.
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتیی كوردستان له سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه بەماڵپەڕی باسی راگەیاندووە" "له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه مه‌یلێك بۆ په‌نابردنه به‌ر هێزی چه‌كداری هه‌یه، له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری پارێزگای سلێمانیش بازگه‌یان داناوه، باج و سه‌رانه له خه‌ڵك وه‌رده‌گرن به‌تایبه‌ت له شارباژێر و سنووری پێنجوێن و هه‌ورامان".
وتەبێژەکەی پارتی لە سلێمانی و هەڵبجە لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵیت "په‌كه‌كه هه‌ركاتێك ده‌رفه‌تی هه‌بێت په‌نا بۆ چه‌ك ده‌بات، بۆیه ئاساییه به‌لایه‌وه له سنووری سلێمانی بیر له هێزی چه‌كدار و چه‌كداركردنی خه‌ڵك بكاته‌وه، چونكه سروشتی خۆی وایه كه پشتی ته‌واوی له‌سه‌ر چه‌ك به‌ستووه".