کۆمسای لەبارەی پیاوانەوە چی دەڵێت؟

هونەرمەند کۆمسای لە نوێترین پۆستیدا لە ئەکاونتی تایبەتی لە ئینستاگرام چەند وێنەیەک بڵاودەکاتەوە و لەبارەی کۆمەڵگەی پیاوسالاریەوە قسە دەکات.

کۆمسای پێیوایە ئەو خانمانە کە کتێب دەخوێننەوە بۆ کۆمەلگای پیاو سالار مەترسین چونکە بە وتەی ئەو بیر لە ژیانێکی باشتر دەکەنەوە بۆ دروست کردنی ئەو ژیانە شەر ئەکەن، و لە بەرامبەر توند و تیژی سەر داناخەن، چوکە بڕوایان بە ھێزی خۆیانە وەکوو ئافرەتێک

کۆمسای تەمەنی ٢٤ ساڵەو لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ئیستانبوڵ دەژی و بەیەکێک لە ئەستێرە گۆرانی بێژەکانی کورد دادەنرێت.




PM:10:55:14/05/2017