كاندیدێكی هەڵبژاردنی سەرکۆماریی ئێران لە پێشبڕکێ کشایەوە

محەمەد باقر قالیباف، یەکێک لە پاڵێوراوان بۆ دوازدەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرکۆماریی ئێران، لە راگەیەندراوێکدا كشانەوەی خۆی لە پێشبڕكێكان كشایەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکی قالیباف دا کەلە میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاو کراوەتەوە هاتووە "لە هەموو لایەنگران و جەماوەری سەرتاسەری ئێران داواکارم هەموو توانایی و پالپشتیی خۆیان بۆ سەرکەوتنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بخەنە گەڕ و خۆشم بەبێ هیچ چاوەڕوانییەک و بە هەموو توانامەوە بۆ هێنانەدیی ئامانجەکانی شۆڕشی ئێران هەوڵ دەدە و لەم ڕێگایەوە سوپاسی هەموو لایەک دەکەم."

لە بەشێکی دیکە لە ڕاگەیەندراوەکەی قالیبافدا هاتووە "بە کورتکردنەوەی دەستی 4%ی لە ئابووریی ئێران لەپێناو ڕەخساندنی لاوانی وڵات و پشتیوانی لە هەژار و دەستەنگانی ئێران هەوڵەکانمان بخەینەگەڕ".

بەپێی ژیاننامەی محەمەباقر قالیباف، کەلە ماڵپەڕی سەرەکیی خۆی نووسراوە باسی لەوە کردووە کە باوکی لە کوردەکانی خوراسانە، بەڵام هیچکات لە لێدوان و ئاخاوتن و سیاسەتیدا پالپشتیی لە ماف و ئازادییەکانی کورد نەکردووە.



PM:03:03:15/05/2017