سەرۆكی دووەم گەورەترین وڵاتی جیهان پیانۆ دەژەنێت

ڤلادمێر پۆتین سەرۆكی ڕوسیا لە میانەی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەیەكی جیهانی بەناوی (یەك پشتێن و یەك ڕێگا) پیانۆ دەژەنێت.

ڤلادمێر پۆتین لەو كۆبوونەوەیەكی جیهانیدا كە لە شاری پەكین بۆ مەبەستی سیاسی و ئابووری رێكخرابوو لەهۆڵێكی پێشوازی ئەو باڵەخانەیەدا كە كۆبوونەوەكەی تێدا دەستبەجێ دوای گەیشتنی دەست دەكات بە ژەنینی دوو ئاوازی سەردەمی منداڵی.

ئاوازەكان مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ كۆتایی ساڵەكانی پەنجاكان و پۆتین لەڕێگەی ئامێری پیانۆوە ئاوازەكان دەژەنێت.

ڤلادمیر پوتین لە 7ی تشرینی یەكەمی 1952 لە سانت پیترزبۆرگ لە یەكێتیی سۆڤییەت یان ڕووسیای ئێستا لەدایك بووە كە ئەوكات بەو شارە دەوترا لێنینگراد، لە بنەماڵەی پوتین لەدایك بووە بۆیە نازناوی پوتینی بۆ خۆی هەڵبژاردووە، دایكی ناوی ماریا لۆناڤانایە و چێشتلێنەری تایبەتی ستالین بووە و لەسەرەتای لاویدا واتە 1975 تاكوو 1991 لەناو حیزبی كۆمۆنیستی یەكێتیی سۆڤییەتی بوو.

 پوتین لە 31ی كانوونی یەكەمی 1999 هەتا 7ی ئایاری 2000 سەرۆك كۆماری ڕووسیا بووە، دواتر لە ساڵی 2008 تا 2012 سەرۆك وەزیرانی ڕووسیا بووە و هاوكات سەرۆكی حیزبی ڕووسیای یەكگرتوو بووە، لە 7ی ئایاری 2012وە جارێكی دیكە پۆستی سەرۆك كۆماری ڕووسیای وەرگرتۆتەوە و تا ئێستا سەرۆكی ئەو وڵاتەیە كە دووەم گەورەترین وڵاتی جیهانە.




PM:03:17:17/05/2017