پاش ئەوەی بە کەفالەت ئازادکرا مەلا عەلی کەڵەک دەیەوێت مۆڵەتی کارکردن لە وەزارەتی تەندروسی وەربگرێت.
ئیبراهیم عه‌دنان، کە یەکێکە لە خوێندکارەکانی مەلا عەلی کەڵەک بۆ "SNN" ئەوەی ئاشکرا کردوە کە لە هەوڵدان مۆڵه‌تی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یەک له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی وه‌ربگرن.
خوێندکارەکەی مەلا عەلی ئەوەشی وتووە "مامۆستا عه‌لی كه‌ڵه‌ك مۆڵه‌تی ڕه‌سمی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌غداوه وه‌رگرتوه‌و چاوه‌ڕوانده‌كه‌ین له‌دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تیش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، نه‌خۆشخانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی بكرێته‌وه".
ئەوەشی وتووە جگە لە وەرگرتنی مۆڵەت له‌ئێستادا عه‌لی كه‌ڵه‌ك له‌هه‌وڵی سه‌رفه‌ركردنه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام خوێندكاره‌كه‌ی ئاماده‌نه‌بووە هیچ زانیاریه‌ك له‌باره‌ی وردەکاری سه‌فه‌ره‌كه‌یەوە عه‌لی كه‌ڵه‌كه‌وه ئاشكرابكات.
سه‌فه‌ركردنی عه‌لی كه‌ڵه‌ك له‌كاتێكدایه ناوبراو دوای تۆماركردنی سكاڵا له‌سه‌ری له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و زیندانیكردنی و دواتر به‌كه‌فاله‌ت ئازادكراوه.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی فەرمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌باره‌ی مۆڵه‌تدان به‌و نه‌خۆشخانه‌یه، د.خاڵس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕاگه‌یاندووە "وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی مۆڵه‌ت ده‌داته كه‌سێك نه‌خۆشخانه بكاته‌وه كه ده‌رچوی كۆلێژی پزیشكی بێت و بڕوانامه‌ی پزیشكی هه‌بێت".
دووپاتیشی دەکاتەوە وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سورن له‌سه‌ر سكاڵاكه‌یان و ڕێگه‌ناده‌ن كه‌سێك بڕوانامه‌ی پزیشكی نه‌بێت، به‌ناوی كاری پزیشكیه‌وه نه‌خۆشخانه بكاته‌وه‌و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی تیادابكات.
مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك كه پێشتر به‌ناوی چاره‌سه‌ركردن له‌ڕێگه‌ی قورئانه‌وه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی به‌ناوی (توب نه‌به‌وی) كردبووەوه دوای ده‌ستگیركردنیشی كاره‌كانی ڕاگرتوه.