لە مانگی ڕەمەزاندا بەگشتی شۆربا سوودی هەیە بەتایبەت لە ئێستادا كە ماوەی بەڕۆژووبوون نزیكەی 16 كاتژمێرە، بۆیە پێویستە پێش دەستپێكی ژەمی قورسی ئێوارە و بۆ ماندوونەكردنی گەدە و ڕیخۆڵەكان شۆربا بخورێت.
چۆنێتی ئامادەكردنی شۆربای نیسك بەشێوازێكی تایبەت:
پێداویستیەكان بۆ پێنج كەس:
دوو پیاز
نیو قاپ نیسك
نیو قاپ برنج
بەهارات و خوێ بەپێی ئارەزوو
زەردەچەوە و بیبەر و زەیت بەپێی ئارەزوو
ئاو بەپێی پێویست
چۆنێتی ئامادەكردنی:
زەیتەكە دەخەینە ناو مەنجەڵەكەوە و لەگەڵ پیازەكە سوری دەكەینەوە، پاشان ئاوەكە بكوڵێنە و نیسكەكەی تێبكە، پاش ئەوەی كەمێك دەكوڵێت زەیت و پیازەكەی تێكەڵ بكە.
بەڵام دەكرێت بە پێچەوانەشەوە دوای سووربوونەوەی پیازەكە كەمێك نیسكەكەی تێبكەین و ئاڵی بكەین، پاشان ئاوی تێبكەین.
دوای ئەوەی نیوە كوڵ بوو برنج و خوێ و بەهارات و زەردەچەوە و بیبەرەكەی تێدەكەین.
تێبینی دەكرێت برنج و نیسكەكە بهاڕیت بە خەڵاتە، بۆ ئەوەی تەواو شل دەربچێت.
ماڵپەڕی "سپی" بەدرێژایی مانگی ڕەمەزان ڕۆژانە بەردەوام دەبێت لە بڵاوكردنەوەی چۆنێتی ئامادەكردنی جۆری نوێی شۆربا و خواردنەكان.