سەرۆکی یەکێتی جیھانیی زانایانی ئیسلام لە پێناو ئاشتی، ڕایگەیاند
ئەوانەی داهاتیان لە ٥٠٠ دۆلار کەمترە دەتوانن بە ڕۆژوو نەبن و تەنها لەسەر
دەوڵەمەندەکان فەرزە.
شێخ مستەفا راشد، بە ماڵپەڕی ئەلحورەی وتووە "دوای بە دواداچوون و
ژماردنی رێژەی داھاتی ھاووڵاتیانی میسر، گەیشتوومەتە ئەو دەرەنجامەی کە رۆژووگرتن
لەسەر ھەموو میسرییەکان فەرز نییە، بەتایبەتی ئەوانەی مانگانە مووچەیان لە 500
دۆلاری ئەمریکی کەمترە".
ڕوونیشی کردووەتەوە "ھەژار بە گوێرەی
فەرموودەکانی پێغەمبەری ئیسلام، ئەوانەن کە بژێوی خۆیان و خێزانەکەیان نییە، لە
مانگێکدا و ئەوانەن خانوویان نییە و ئەوانەن ھۆیەکانی گواستنەوەیان نییە، کە ئێستا
ئۆتۆمبێلە".
ڕاشید ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوانەی مانگانە 750 دۆلاری ئەمریکییان بە
بەردەوامی نییە، بە ھەژار ھەژمار دەکرێن، بەڵام ئەو ھەژار بەوە نیشان دەکات کە
مانگانە کەمتر لە 500 دۆلاری ئەمریکی دەست دەکەوێت.
جەختیشی کردووەتەوە "مەبەست لە رۆژووگرتن، تێرکردنی ھەژارانە،
ئەگەر ھاتوو ھەر کەسێک رۆژانە ھەژارێک تێربکات باشترە لەوەی بە رۆژوو بێت".