هەدەپە هۆشداری دەداتە حكومەتی هەرێمی كوردستان
پارتی دیموكراتی گه‌لان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه "فشاری توند" له‌سه‌ر ئه‌ندامانیان هه‌یه و داواشده‌كات، له‌جیاتی ئه‌وه كارئاسانی بۆ ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌یان و ئه‌و هاوڵاتیانه بكرێت كه له باكوره‌وه روو له باشوری كوردستان ده‌كه‌ن.
پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له یاداشتێكدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ی ئایاری 2017 ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه رایگه‌یاند، "له هه‌رێمی كوردستان زه‌خت و فشارێكی تووند هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌ندامانی نوێنه‌رایه‌تیمان له هه‌ولێر و خه‌ڵكی باكوور كه په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێناوه. مامه‌ڵه‌ی خراپ و ئازاردانیان ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر ده‌بێت".
دەقی یاداشتەكە:
بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان:
له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا له هه‌رێمی کوردستان زه‌خت و فشارێکی تووند هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌ندامانی نوێنه‌رایه‌تیمان له هه‌ولێر و خه‌ڵکی باکوور که په‌نایان بۆ هه‌رێمی کوردستان هێناوه. مامه‌ڵه‌ی خراپ و ئازاردانیان ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر ده‌بێت. هێزه‌کانی ئاسایشی پارتی دێمۆکراتی کوردستان-په‌ده‌که هه‌ڕه‌شه له په‌نابه‌رانی باکوور ده‌که‌ن و پێیان ده‌ڵێن: «نه‌چن بۆ نوێنه‌رایه‌تی هه‌ده‌په» و جار جاریش پێیان ده‌ڵێن: «به‌شداری له‌و چالاکییانه نه‌که‌ن که په‌یوه‌ندییان به باکووره‌وه هه‌یه.»
پارتی دێمۆکراتی گه‌لان - هه‌ده‌په، گه‌وره‌ترین پارتیی باکووری کوردستان و سێیه‌مین پارتیی تورکیایه. نوێنه‌رایه‌تی ئێمه له هه‌ولێر، ئه‌ندامان و که‌سوکاره‌کانیان ڕێز له یاساکانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌گرن و پابه‌ندن پێیانه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له دوای زه‌خت و فشاره‌کان له‌سه‌ر ئه‌ندامانمان له دهۆک و زاخۆ، ئێستا فشار ده‌خرێته سه‌ر نوێنه‌رایه‌تیمان له هه‌ولێر. ئێمه ئه‌وه په‌سه‌ند ناکه‌ین.
پێویسته ده‌موده‌ست کۆتایی بهێنرێت به زه‌خت و فشاره‌کان له‌سه‌ر ئه‌ندامانی ئێمه و نوێنه‌رایه‌تیمان له هه‌ولێر. گه‌لی باکوور که به‌هۆی پێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ جێگه و واری خۆیان جێهێشتووه و ڕوویان له خاکی براکانی خۆیان کردووه، پێویسته ڕووبه‌ڕووی زه‌خت و فشار نه‌کرێنه‌وه. ئه‌م زه‌خت و فشارانه له کاتێکدایه که شاره‌وانییه‌کانمان له باکوور له لایه‌ن قه‌یومه‌کان ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه. پارله‌مانتاران، هاوسه‌رۆکی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ران و ئه‌ندامانی شاره‌وانییه‌کان زیندانی کراون.
پێویسته حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕێز له مافه مرۆییه‌کانی ئه‌و که‌سانه بگرێت که له باکووره‌وه ڕوویان له باشوور کردووه، ئه‌وان مافی سه‌ره‌کی خۆیانه له باشوور بژین. پێویسته حکوومه‌تی هه‌رێم مۆڵه‌تی مانه‌وه‌یان پێبدات و ژیانێکی ئارامیان بۆ مسۆگه‌ر بکات.
له ساڵانی ١٩٩٠ دا کاتێک خه‌ڵکی باشووری کوردستان به‌هۆی زوڵمی سه‌دام حوسێن ڕوویان له باکووری کوردستان کرد، خه‌ڵکی باکوور خاوه‌نداری لێ کردن. هه‌روه‌ها گه‌له‌که‌مان له باشووری کوردستان هه‌میشه پاڵپشت و پشتیوانی براکانیان ده‌که‌ن له باکوور. له ڕاستیشدا مامه‌ڵه‌ی هه‌ره درووست و سرووشتی ئه‌وه‌یه.
هه‌ده‌په، له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕێکخراو، ئه‌ندام و هه‌ڵبژێردراوه‌کانی خۆی له تورکیا، تێکۆشانی ئازادی، دێمۆکراتی، ئاشتی، ماف و دادپه‌روه‌ری ده‌کات. هه‌رچه‌نده ڕووبه‌ڕووی زه‌خت و فشاریش بکرێته‌وه، سوره له‌سه‌ر تێکۆشان و به بڕیاره‌وه پێداگری ده‌کات. هه‌ده‌په هه‌م بۆ ئازادی، یه‌کسانی و مافه‌کانی گه‌لی کورد، هه‌م بۆ مافی هه‌موو گه‌لان به‌رخۆدان ده‌کات. هێزی ئێمه گه‌له‌که‌مانه. له‌به‌ره‌وه به بۆچوونی ئێمه پێویسته هه‌ده‌په له باشوور نه‌ک هه‌ر ڕووبه‌ڕووی زه‌خت و فشار نه‌کرێته‌وه، به‌ڵکوو پێویسته پشتیوانی بکرێت.
نوێنه‌رایه‌تی هه‌ده‌په و خه‌باتکاره‌کانمان له هه‌ولێر، ته‌نیا و بێ خاوه‌ن نین. ئه‌وان خاوه‌نی ئیراده‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن کێشه‌کانی خه‌ڵکی باکوور که نیشته‌جێی باشوورن چاره‌سه‌ر بکه‌ن. ئه‌گه‌ر ده‌رباره‌ی کێشه‌کان ئاگادار بکرێنه‌وه، هه‌وڵده‌ده‌ن چاره‌سه‌رییه‌کی هاوبه‌ش پێک‌بێنن.
بۆ ئێمه هه‌موومان درووستترین شت، پێشخستن و پێکهێنانی مافی برایه‌تییه. بێ ڕێزی و مامه‌ڵه‌ی خراپ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌له‌که‌مان ناکات.
ئێمه وه‌ک هه‌ده‌په، خاوه‌نداری له نوێنه‌رایه‌تیمان و گه‌لی خۆمان ده‌که‌ین، ئه‌وان به ته‌نیا نین.
پارتی دێمۆکراتی گه‌لان - هه‌ده‌په
لیژنه‌ی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌بردن
٢٧ئی ئایاری
PM:08:17:27/05/2017