چۆن پارشێو دەکەیت و بەچی بەربانگ دەکەیتەوە؟

نازان یاردم سەرۆکی بەشی نەخۆشیەکانی قەڵەوی لە دەزگای تەندرووستیی گەل-ی تورکیا، شەکرە و میتابۆلیک لە دەزگای تەندروستی تورکیا رایگەیاندوە، پێویستە لە مانگی رەمەزان بە بەرنامەیەکی رێکوپێک خۆراک بخورێ، لە پارشێو و ئیفتاردا زۆر خواردن نەخورێ.

یاردم، جەختی لەوە کردەوە کە کاتی رۆژووگرتن لە رەمەزانی ئەمساڵ ١٦ بۆ ١٧ سەعات دەخایەنێ و لە کاتێک کە بۆ پارشێو ھەڵناسن یاخود تەنھا ئاو دەخۆن دەبێتە ھۆی ئەوەی کە رۆژووەکە بۆ ٢٠ سەعات درێژبێتەوە و کاریگەری دەکاتە سەر ئاستی شەکر لە لەش و دابەزینی، بەو ھۆیەوە پێویستە جەمی پارشێو پشتگۆێ نەخرێ.

یاردم ئاماژەی بەوە کرد کە خواردنی قورس مەترسی قەڵەوی دروست دەکا و وتی "لە پێش ھەموو شتێک پێویستە ئەوانەی رۆژوو دەگرن بۆ پارشێو ھەستن، لە پارشێو وا باشترە خواردنێک وەکو خواردنی بەیانی وەکو ھێلکە، پەنیر، ماست، شیر و نانی بە کەپەک بخورێ، بەڵام گەر زوو برسی بوون رووی دا دەتوانرێ ساوەر یاخود نیسک بخورێ".

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە پێویستە خواردنی سوێر و چه‌ور نەخورێ و دەڵێت  "پێویستە رۆژوو بە خواردنی بەیانی وەکو پەنیر و زەیتون لە گەڵ خورما بشکێنین لە پاشان شۆڕبا بخۆین، لە دوایی ١٠ تا ١٥ خولەک خواردنێکی بە گۆشت یاخود خواردنێک پاقلەیی بخورێ و لە دوایی ئەو سەوزە و زەڵاتە بخورێ. ھەوەھا پێویستە سەوزە و مێوەیەکی زۆر بەکار بھێنری. گەر شیرینی بەکارھێنرا وا باشە شیرینی بە شیر بێ و دوورکەوینەوە لە شیرینیە ھەویرییەکان."

یاردم ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە رەمەزانی ئەمساڵ کەوتووەتە ناو وەرزی ھاوین و پێویستە بە بەردەوام خواردنەوە بەکاربھێنرێ، گەر تونیشمان نەبێ دەبێ لە ئیفتارەوە تاوەکو پارشێو  جار جارە ئاو بخۆینەوە، چونکە کەمبوونی ئاو لە لەش دەبێتە ھۆی سەرسوڕان و لەخۆچوون.

ئەوەشی راگەیاند، لە گەرمای ھاوین پێویستە دوو تا دوو لیتر و نیو ئاو بخورێ، بیجگە لەمە ئاوی مێوە، ئاوی سەوزە، شیر و ماستاو دەتوانرێ بەکاربھێنرێ.

یاردم روونی کردەوە کە سەعات ونیوێک بۆ دوو سەعات پاش ئیفتار دەتوانرێ خواردنێکی سووک بخورێ بەم شێوەیە بۆ سێ جەمی خواردن بەرز دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد کە ھەڵنەسان بۆ پارشێو و گوێنەدان بە خواردنی ئیفتار دەبێتە ھۆی لاوازبوون و چەندین نەخۆشی لە گەڵ خۆی دێنێ.

ھەوەھا یاردم جەختی لەوە کردەوە کە لە پارشێو و ئیفتار خواردنی قورس بخورێ دەبێتە ھۆی قەڵەوی و دەڵێت "مێشک لە دوای ١٥ تا ٢٠ خولەک ھۆشیاری تێربوون دەدا، لەبەر ئەوەی بە رۆژ زۆر برسی دەبین ئارەزووی زۆر نان خواردن دێتە ئاراوە گەر ئاگادار نەبین دەبێتە ھۆی قەڵەوی، پێویستە لە پارشێو و ئیفتار لە زۆر نان خواردن دوورکەوینەوە".

لە کۆتایی قسەکانی یاردم جەختی لەوە کردەوە کە لە پاش نانی ئیفتار لەبری ئەوەی خەریکی کۆمپیتەر و تەلەفزیۆن بین، وا باشترە کەمێک جووڵە بکەین.


AM:12:10:29/05/2017