رانیە..تەرمی هاولآتییەک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

ئەمڕۆ کاتژمێر (۳)ی دوانیوەڕۆ تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (ق.ح.م) لەماڵەکەی خۆیدا لە رانیە دۆزرایەوە.

ئەو هاوڵاتییە دانیشتوی (ڕانیە ـ قەڵات) و لە دایک بووی ۱۹٦٤ەو پیشەکەی کاسبەو، بەتەنیا دەژیا.

 دوای چەند ڕۆژێک لە دیارنەمانی بە مردووی دۆزرایەوە کە تەرمەکەی شی ببۆوە دواتر تەرمەکەی ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادوەری سلێمانی کرا بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی.

ئا: ئەمیرحسن



PM:08:04:29/05/2017