کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا موڵکەکانی باوکیان ئاشکرا دەکەن

کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، نماو چیا، موڵکەکانی باوکیان ئاشکرا دەکەن و رایدەگەیەنن باوکیان کەسایەتییەکی ئاسایی نەبووەو هیچ موڵکێکی بۆ جێنەهێشتوون.

نما و چیا دوو كوڕەی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لەڕێگەی پەیامێكەوە رایدەگەیەنن باوكیان هیچ موڵك و ماڵێكیشی‌ بۆ بەجێنەهێشتوون، لەگەڵ ئەوەشدا خۆیان بەدەوڵەمەندترین كەس دەزانن.

کوڕەکانی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، لەڕێگەی پەیامێكەوە رایانگەیاند"نەوشیروان مستەفا بۆ ئەوان باوكێكی‌ ئاسایی نەبووەو هیچ موڵك و ماڵێكیشی‌ بۆ بەجێنەهێشتوون، لەگەڵ ئەوەشدا خۆیان بەدەوڵەمەندترین كەس دەزانن". 

چیا و نما لە پەیامەكەدا، سوپاسی‌ هەموو ئەو هاوڵاتیانەیان كردووە كە بەدرێژایی ئەو ماوەیە لە پرسەی‌ باوكیان لەگەڵیان بون، بۆ هەموو ئەوانەش كە بەهەر هۆیەك بووە نەیانتوانی‌ بەشداری‌ مەراسیمەكە بكەن.



PM:08:41:01/06/2017