شەش میوە لەرەمەزاندا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کێش

هەرچەندە خەڵکانێکی زۆر سکاڵا دەکەن کە سەرباری ئەوەی لە رەمەزاندا بەرۆژوون، بەڵام هەر قەڵەو دەبن، لێرەدا پێویستی پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراک دێتە ئاراوە کە وزەشی بداتێ و قەڵەویشی نەکات، لەنێو ئەوانەشدا کۆمەڵێک میوە ئەو وزەیە دەدات بە کەسی بەڕۆژو هاوکات ناهێڵێت کێشیشی زیاد بێت.

- مۆز: میوەیەکی بەرتێر و هاوکات زووش دەتوێتەوە، ئەگەر بەتایبەتی دوای خواردنی کەمێک ئاویش بخورێتەوە دەوری دەبێت لە توانەوەی چەوری.

- کاڵەک: میوەیەکی وەرزی هاوینەیە لە مانگی رەمەزاندا زۆر بخورێت باشە، هەست بەبوژانەوە دەکەیت لەبەر ئەوەی رێژەیەکی زۆر ئاو و ڤیتامینی تیایە، ئەمەش دەبێتە هۆی پڕکردنی گەدە بەبێ ئەوەی کالۆریەکی زۆری تێدابێت. 

- سێو: سێو یەکێکە لەو خۆراکانەی پزیشکەکان زۆرترین ئامۆژگاری دەدەن بە هاوڵاتیان کە سوودی زۆرە بۆ توانەوەی چەوری لەش. زوو هەست بە تێری دەکەیت و یارمەتی هەرسکردنیش دەدات.

- هەنار: زۆر سوودی هەیەو کێشیش کەمدەکاتەوە، مادەی ئەکسیدەی تێدایەو دژی نەخۆشی شێرپەنجەشە.

- ئەناناس: یارمەتی دەرهاویشتنی میز دەدات و لەش لە چەوری و ژەهرەکان دەپارێزێت، سوودێکی زۆری بۆ بە‌هێزکردنی سیستەمی دژە لەش هەیە.

- گێلاس: رێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە کە زۆر پێویستە بۆ سووتانی چەوری لەش، هەروەها دەتوانێت کۆلسترۆڵی زەرەرمەند و ترشی یۆریک لەناو دەبات.



PM:12:50:02/06/2017