دابەشكردنی موچەی مانگی نیسانی ژمارەیەك وەزارەت پێشخرا

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت كە ژمارەیەك وەزارەت و دەستە وەرگرتنی موچەكانیان پێشدەخرێت كە بڕیاربوو ڕۆژی شەممە وەریبگرن.

لە ئاگاداری نامەكەدا هاتووە "ئاگاداری ئەو وەزارەت و سەرۆكایەتیانەی خوارەوە دەكەینەوە كە بڕیار بوو مووچەكانیان ڕۆژی شەممە بەرواری ٢٤/٦/٢٠١٧ وەربگرن، ڕایدەگەینین:- كە ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٢/٦/٢٠١٧ مووچەكانیان دابەش دەكرێت".

ئەو وەزارەت و دامەزراوانەش بریتین لە:-


- وەزارەتی تەندروستی
- وەزارەتی ئاوەدان كردنەوەو نیشتەجێ كردن
- وەزارەتی كشتوكال و سەرچاوەكانی ئاو
- وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار
- وەزارەتی داد
- ئەنجومەنی دادوەری
- سەرۆكایەتی هەرێم
- سەرۆكایەتی پەرلەمان
- سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران





PM:01:35:19/06/2017