سەرۆ قادر: گۆڕان بێ سەرو بەرە و حساب بۆ کۆمەڵی ئیسلامی ناکەین

راگەیاندکاری دیاری پارتی، سەرۆ قادر رایدەگەینێت " ریفراندۆم پرسێكە تایبەتە بە چارەنووسی گەلی كوردستان، بەڵام بەداخەوە بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی راچاوی ئەو پرسە نیشتیمانییە ناكەن".

لەدیداریکی تەلەفیزۆنیدا سەرۆ قادر کادیرو راگەیاندکاری دیاری پارتی وتی"بزوتنەوەی گۆڕان دووای  مردنی نەوشیروان مستەفا رێكخەری بزوتنەوەكە، بێ سەر و بەریەك بە گۆڕان دیارە و لە پشێویەكی سایسیدا دەژین".

سەربارەت بە کۆمەڵی ئیسلامیش دەڵێت"  كۆمەڵی‌ ئیسلامی كە حزبێكە وابەستە بە ئێرانە، ئێرانیش شەڕی راگەیاندووە لەگەڵ چارەنووسی میلەتی كورد، بۆیە پێویستە كۆمەڵی ئیسلامی لە بزوتنەوەی گۆڕان جیا بكەینەوە و حسابێكی زۆری بۆ نەكەین" .

ئاماژەشی بەوەدا" دووای رەمەزان بزوتنەوەی گۆڕان ناچارن رای خۆیان روونتر بكەن چونكە ریفڕاندۆم بۆ سەربەخۆیە و بەقسەی خۆیان ئەوانیش پشتگیری سەربەخۆی دەكەن".

ناوبراو جەختی کردەوە" بارزانی بە ناوخۆ و دەرەوەی كوردستانی راگەیاندووە، مەبەستی لە ریفڕاندۆم بەدەست هێنانی سەربەخۆیە، ریفڕاندۆم بۆ سەربەخۆی نەبێت بەكەلكی هیچی تر ناهێت". 



PM:11:14:22/06/2017