گەورەترین پارکی سلێمانی داخرا


گەورەترین پارکی شاری سلێمانی بەڕووی هاوڵاتیاندا داخرا و کارمەندێکی پارکەکەش هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
پارکی هەواری شار لە شاری سلێمانی بەڕووی هاوڵاتیاندا داخراو ڕێگە بە چوونە ژوورەوەی سەردانیکەران نادرێت.

لەوبارەیەوە کارمەندێکی پارکەکە بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "پارکی هەواری شار داخراوە و هۆکارەکەشی ئەوەیە دەمانەوێت وەک ئامادەکاریەک بۆ جەژن پاکی بکەینەوە و هەندێک کاری خزمەتگوزاری پێویستی تیادا ئەنجام بدەین".

کارمەندەکەی پارکی هەواری شار وتیشی "هەرچەندە لە بەرامبەر هاتنە ژوورەوە بۆ پارکەکە هیچ وەرناگرین بەڵام پێدەچێت له‌دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان له‌به‌رامبه‌ر هاتنه‌ ژووره‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیان بڕێك پاره‌ وه‌ربگرین".

پاركی هەواری شار، دەكەوێتە باكووری رۆژئاوای شاری سلێمانی بە 3 قۆناخ كاری تێداكراوە، زیاتر لە 3000جۆر نەمام و گوڵی تێدا چێنراوە، سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی بە سیستەمی ئەلیكترۆنی ڕێكخراوە.

پاركەکە، لە سەر رووبەری 4400 دۆنم زەوی دروستكراوە، بەدووەم گەورەترین پارك هەژماردەكرێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەم پاركە لە قۆناغی دووەمدا 5 ملیار دیناری تێچووە و هێشتا پێویستی بە 6 ملیار دیناری دیکە هەیە تاوەكو هۆتێلی 5 ئەستێرە، میوانخانە، سینەما و رێستۆرانتی تێدا دروست بكرێت.


PM:11:44:22/06/2017