گۆڕان و یەکێتی ڕێککەوتن

کۆبوونەوەى سەرکردایەتى هاوبەشى یەکێتى و گۆڕان کۆتایی پێهات و لە ڕاگەیانراوی کۆتایشدا ڕایانگەیاند "پاش ئاسایکردنەوەى پەرلەمان ئامادەکارى تەواو بکرێت بۆ ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیى".

کەمێک لەمەوبەر کۆبونەوەی گۆڕان و یەکێتی کۆتایی هات و ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە تیایدا جەختیان لەسەر ڕێککەوتنامەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین کردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە "پاش ئاسایکردنەوەى پەرلەمان ئامادەکارى تەواو بکرێت بۆ ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیى".

هەروەها ڕایدەگەیەنن "لەدواى جەژنى ڕەمەزانەوە کۆبوونەوەکان تایبەت دەکرێن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پرسە چارەنوسسازەکانى هەرێمى کوردستان".

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ پاش سەردانی نێچیرڤان بارزانی هات بۆ سلێمانی کە بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار نێچیرڤان بارزانی پێشنیازی نوێی پێبووە و ڕازی بوون بە مانەوەی یوسف محەمەد، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان. 



PM:08:40:23/06/2017