ئاسایش هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە

ئاسایشی ڕاپەڕین هاوڵاتیان و فرۆشیاران لە بەکارهێنان و فرۆشتنی یارییە ئاگرینەکان و تەقەمەنی ئاگادار دەکاتەوە و دەستەبەسەراگرتنی ژمارەیەک زۆر لەوانەش ڕادەگەیەنێت

ئاسایشی ڕاپەڕین دەستبەسەرداگرتنی بڕێكی زۆر تەقەمەنی و یاری ئاگرینی ڕاگەیاندو هۆشداریشیدەدات لەبارەی فرۆشتنی ئەو یاریانەو ڕایدەگەیەنێت: هەرفرۆشیارێك ئەو مادانە بفرۆشێت ڕوبەڕوی یاسا دەكرێتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی هۆبەی ئابوری ئاسایشی ڕانیە كە بۆ سپی نێردراوە ڕاگەیەندراوە ، بەر لەهاتنی جەژنی ڕەمەزان هەڵمەتێكی گەڕان و چاودێریكردنیان ئەنجامدا، لەو هەڵمەتەشدا دەستیان گرت بەسەر 991 پاكەت یاری ئاگرین و تەرەقەو تەقەمەنی.

ئاسایش ڕوونیشی کردووەتەوە بەڵێننامە بەسەرپێچیكاران پڕكراوەتەوە، لەئەگەری دووبارە فرۆشتنی ئەو مادانە، ڕوبەڕوی سزای یاسایی دەكرێنەوە، داوا لەهاوڵاتیان دەكەن لەكاتی بینینی فرۆشتنی ئەو مادانە ئاگاداریان بكەنەوە.

هەر بەگوێرەی ئەو ڕاگەیەندراوە، سەرجەم یاریە تەقەمەنییەكان لەئەنجامی بەكارهێنانیان مەترسی لەسەر ژیانی منداڵان و بێزاركردنی هاوڵاتیان دروستدەكات.



PM:06:08:24/06/2017