بە وێنە..تەرمی خزم‌و ئەفسەرێکی باڵای نزیک بارزانی بەکوژراوی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

تەرمی عەقید دلگەش عەبدولجەبار تەیب محمد زێباری برازای هۆشیار زێباری  لە ماڵەكەی خۆیدا لە گوندی شەرمنی سەر بە شارۆچكەی ئاكرێ دۆزرایەوە.

ئەو ئەفسەرە برازای هۆشیار زێباری و خاڵۆزای مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانە، نەوەی مەحمود ئاغای زێبارییە كە دەكاتە باوكی حەمایلی دایكی مەسعود بارزانی.

ماڵپەڕی رۆژنیوز بڵاویکردەوە" عەقید دڵگەش تەمەنی 40 بۆ 45 ساڵ دەبوو، پاشنیوەڕۆی دوێنێ دەوروبەری كاتژمێر ٤ بۆ ٥ی دوای نیوەڕۆ، دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵەكەی، دەنگی تەقینی فیشەكێك لە ماڵەكەی بیستراوە، دوای ئەوەی خەڵكی گوندەكە چوونەتە ماڵەكەی، بە مردویی دۆزیویانەتەوە، كە دیارە دەستبەجێ گیان لەدەست داوە.

ئەو ماڵپەڕی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە سەرەتا تەرمەكەی دڵگەشیان بۆ نەخۆشخانەی ئاكرێ بەڕێكرد، پاشان گەڕاندیانەوە بۆ ئەوەی بینێژن، بەڵام پوڵیس ڕێگری لێكرد و وتیان دەبێ بەرەو پزیشكی دادوەری ببرێت.
 



PM:10:05:24/06/2017